کوردستانگرنگ

وەزیری دارایی لەبارەی مووچەی سێ مانگی ئەم ساڵ ڕوونکردنەوە دەدات

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان بووە لە چوارچێوەی یاسای بودجەدا جێبەجێی کردووە.

سەبارەت بە مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ، وەزیری دارایی وتی: تیمێکمان ئامادەیە بەمەبەستی دانوستان بچێتە بەغدا و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانیش ئامادەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشە مووچە دەربڕیوە.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانی باسی لە پڕۆژەی “هەژماری من” کرد و ڕایگەیاند لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پڕۆژەکە لە هەولێر کۆتایی دیت و مانگی داهاتوو لە سلێمانی و دهۆکیش دەستپێدەکات.

وەزیری دارایی جەختی لە گرنگی پڕۆژەکە کردەوە بۆ نەهێشتنی کارە ڕۆتینییەکانی وەرگرتنی مووچە و ئەوەشی خستەڕوو کە مووچەخۆرانی کەرتی گشتی و تایبەت دەتوانن لە ڕێی پڕۆژەکەوە لە خزمەتگوزارییە بانکییەکان سوودمەند بن و لە ڕێی ڤیزا کارتیشەوە دەتوانن پارەکانیان لە دەرەوەی عێراقیش بەکاربهێنن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button