جیهانرۆژههلاتی ناوهراستگرنگ
سەرمایەدارێکی ئەمریکی تۆڕی ئینتەرنێت بۆ غەززە دابین دەکات
وەزیری پەیوەندییەکانی ئیسرائیل ڕێککەوتنێکی
سەرەتایی نێوان ئیلۆن ماسک و حکومەتەکەی ناتانیاهۆی ئاشکرا کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 27/11/2023 سەرمایەداری ئەمریکی ئیلۆن ماسک، خاوەنی تۆری کۆمەڵایەتی (X) بە سەردانێک گەشتە ئیسرائیل و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە و ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە تەلئەبیب کۆبووەوە.
شلۆمۆ کارهی وەزیری پەیوەندیەکانی ئیسرائیل گوتی: لەگەڵ ئیلۆن ماسک گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێکی سەرەتایی لەسەر دابین کردنی ئەنتەرنێت بۆ غەززە.
بەپێی ڕێککەوتنەکە چالاککردنی “Starlink” ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد لە غەززە بەپێی مەرجەکان و چاودێری ئیسرائیل دەبێت.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، ئیلۆن ماسک و سەرکوەزیرانی ئیسرائیل بێنیامین ناتانیاهو سەردانی ناوچەی کەفر عەززە’یان کرد کە لە ٧ی تشرینی یەکەم هێرشی کرابوویە سەر.
Facebook Comments Box