مەسرور بارزانی: شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گفتوگۆیەكی باشیان هەبووە

ئهمڕۆ سێشهممه 28/11/2023، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، له وتاری خۆیدا، له كاتی كردنهوهی كارگهی ڤان ستیل، لهبارهی سهردانی شاندی حكوومهت بۆ بهغدا و ئهنجامی گفتوگۆكان لهسهر بودجه و مووچه، ڕایگهیاند: دەمەوێ عەرزی ئێوەی بەڕێز بكەم كە شاندی ئێمە بۆ چارەسەركردنی كۆمەڵێك لەو كێشانەی هێشتا ماون، لە بەغدان، بۆ چارەسەركردنی كێشەكان بە تایبەتیش بابەتی موچە و بودجە، بە تایبەتی بۆ بابەتی مووچە و دواكەوتنی مووچەی خەڵكی كوردستان بدۆزنەوە و بگەنە ئەنجامێكی ئەرێنی. دوێنێ گفتوگۆیەكی باشیان هەبووە و ئەمڕۆش درێژەی ئەم گفتوگۆیانە دەبێت. بۆ ئەوەی چیتر خەڵكی كوردستان باجی ئەم هەڵانە نەدات كە بەداخەوە بە شێوەیەكی ناگونجاو مامەڵە لەگەڵ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كراوە. ئەمە چارەسەر بكرێت. لە لایەكی تریشەوە هەتا بۆ بابەتی نەوت و غازیش كە ئێمە پێویستیمان بە یاسایەكی فیدڕاڵیی پێشكەوتوو لەسەر بنەمای دەستوور هەیە كە ئەوەش بتوانین جارێكی تر بەرهەمهێنان و هەناردەكردنی نەوت دەست پێبكاتەوە. ئەمەش دەبێتە دەستكەوت نەك تەنیا بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان، بەڵكوو بۆ هەموو عێراق.