جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس درێژكرایەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند، كە لایەنی فەلەستینی و ئیسرائیل بۆ 24 کاتژمێری دیكە گەیشتوونەتە درێژكردنەوەی ئاگربەستەكە.

مەجید بن محەممەد ئەنساری، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، ڕایگەیاندووە كە “لایەنی فەلەستینی و ئیسرائیل گەیشتوونەتە ڕێككەوتن بۆ درێژكردنەوەی ئاگربەستی مرۆیی لە كەرتی غەززە بۆ ماوەی ڕۆژێكی دیكە (ئەمڕۆ پێنجشەممە) بەپێی هەمان ڕێكەووتنی مەرجەكانی پێشوو.

هەروەها وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەڤیغای ئەدرەعی لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ڕایگەیاندووە، “بە لەبەرچاوگرتنی هەوڵەكانی ناوبژیوانان بۆ درێژەدان بە پرۆسەی ئازادكردنی ڕفێندراوەكان و بەگوێرەی مەرجەكانی ڕێككەوتنەكە، ماوەی ئاگربەستی كاتی مرۆیی بەردەوام دەبێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button