مامەڵەکردن لەنێوان عێراق و تورکیا بە دۆلار ڕادەگیرێت

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێوان شاندی بانکی ناوەندی عێراق لەگەڵ بانکەکانى تورکیا بڕیاردرا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دۆلارەوە بگۆڕێت بۆ دینار و یۆرۆ و لیرە لە نێوان هەردوو وڵاتەکەدا.
بانکى ناوەندى لە بەیاننامەیەک وردەکارى کۆبوونەوەی شاندی باڵای بانکەکانی عێراق و بانکی ناوەندی بە سەرپەرشتی عەلی عەلاق هاوتا تورکییەکانیان لەسەر گۆڕینی مامەڵەی بازرگانی لە دۆلارەوە بۆ لیرەی تورکی خستەروو، راشیگەیاند، لەسەر ئەو پرسە رێکەوتن.
بانکەکە راشیگەیاند، بە گوێرەى رێککەوتنەکە ، لەمەودوا لە مامەڵە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە ناوخۆی عێراقدا دینار و لە تورکیا لیرەی تورکی و یۆرۆ بەکاردەهێندرێت.
هەروەها رایگەیاندووە، بەپێی ستانداردی سیستمی ئەلیکترۆنی جیهانی بە ئامانجی پاراستن و سەقامگیری سیستمی پارەدارکردن و بەهای دراوەکان، ئاسانکاری لە ئاڵوگۆڕی ئەلیکترۆنی بۆ گەشتیاران لە سنوری هەردوو وڵاتەکەدا دەکرێت.