رۆژههلاتی ناوهراستگرنگ
هێرشکرایە سەر بارەگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت: بە مووشەک هێرشکراوەتە سەر بارەگاکەیان لە بەغدا.
ئەمڕۆ هەینی 2023/12/8 ئەرشەد حاکم، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، “لەلایەن گرووپە لە یاسا دەرچووەکانەوە بە مووشەک هێرشکرایە سەر بارەگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق و زیان بە باڵەخانەی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق گەیشتووە.”
ئەرشەد حاکم جەختی کردەوە کە دەزگاکەیان بەدواداچوون دەکات بۆ ئەم کردەوە تاوانکارییە.
ئەمە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ ھەینی به مووشهک هێشكرایه سهر باڵیۆزخانهی ئهمهریكا له شاری بهغدا.
Facebook Comments Box