کوردستانگرنگ

لێژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی سۆران پێکهێنرا

وەزارەتی ناوخۆ لەبڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی سۆران دەست بەکار دەبن.

درەنگانی شەوی ڕابردوو، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆک وەزیران، وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی بۆ خانەوادە و کەسوکاری قوربانیان و خواستنی هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان، بەڕێز وەزیری ناوخۆ ئەم لێژنەیەی خوارەوەی ڕاسپارد بۆ لێکۆڵینەوەکردن لە هۆکاری ڕووداوی کارەساتباری ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە ڕۆژی ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ڕوویدا.

ڕاشیگەیاند: لێژنەکە ڕاسپێردران کە بەزووترین کات دەستبەکار بن و لێکۆڵینەوە بکەن لە هۆکارەکانی ڕووداوەکە و مەرجەکانی سەلامەتی لە باڵەخانەکە، و لایەنی کەمتەرخەم دەست نیشان بکەن.

سەبارەت بە ئەندامانی لیژنەکەش، وەزارەتی ناوخۆ ناوی ئەندامانی ڕایگەیاند، کە پێکدێن لە، عەمیدی مافپەروەر تەحسین ئاکرەیی –سەرۆکی پەیمانگەی بەرگری شارستانی بە وەکالەت، سەرۆکی لیژنە، عەقید یونس قادر رەسول –بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، ئەندام
عەقیدی مافپەروەر کۆچەر عبداللە قادر –نوێنەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی، ئەندام
دڵشاد مرادخان سلیم – ئەندازیاریک
کارەبا و نوێنەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ، ئەندام

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button