کوردستانگرنگ

کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ رووداوەکانی هاتووچۆی کەمتر کردۆتەوە

بەگوێرەی داتاکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی ھاتووچۆی ھەولێر لە ماوەی سێ مانگدا تەنیا 10 حاڵەت لە شەقامی 120 مەتری تۆمار کراوە.

عەقید هێمن حەمەد، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر، رایگەیاند: “کامێرای خاڵ بۆ خاڵ کاریگەری زۆری هەبووە بۆ کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتووچۆ و تیژڕۆیی، لە 15/10/2023 کامێراکان دانران بە شێوازێکی تێست تاکو 21/10/2023، لە دوای ئەم بەروارە چووە بواری جێبەجێکردن، بەپێی داتاکان رووداوەکانی هاتووچۆ کەمتر بووەتەوە، بە بەراورد بەو ساڵانەی کە کامێراکان نەبوون”.

 گوتەبیژی هاتووچۆ، گوتیشی: “لە کاتی دانانی کامێراکان لە شەقامی خێرایی 120ییەوە تەنیا 10 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە”.

هەر بەپێی داتاکانی هاتووچۆی هەولێر، لە دوای دانانی کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ، بە رێژەی %50 رووداوەکانی پێکدادانی ئۆتۆمبێل کەمیکردووە.

داتای فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رۆژهەڵاتی هەولێر، ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە ژمارەی قوربانیانی رووداوەکانی هاتووچۆ بەراورد بە ماوەکانی رابردوو کەمبووەتەوە.

لەوبارەوە سەرکەوت مستەفا، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی نەخۆشخانەی رۆژهەڵاتی هەولێر، گوتی: “هیچ داتایەکمان بۆ نەهاتووە، کە بزانین رووداوەکان لەکوێ روویداوە، بەڵام بە بەراورد بە ساڵی رابردوو رووداوی هاتووچۆ کەمیکردووە و لە 11مانگی ئەمساڵ تەنیا 97 حاڵەتی رووداوی هاتووچۆ هاتووەتە نەخۆشخانەکەمان”.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button