کوردستانگرنگ

لەسەر رەزامەندی مەسرور بارزانی سەدان پۆلیس دادەمەزرێندرێن

ئەمڕۆ دووشەممە، 18-12-2023، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا و، لەسەر رەزامەندی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، (165) پلەی دامەزراندن وەکو پۆلیسی گەشتیاری بە گرێبەست راگەیاند.

 ئەو پۆلیسانە، وەکو ئەوەی لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “بۆ خزمەتکردن لە دەستەی گشتی گەشتوگوزار لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دادەمەزرێن و هەر یەکەیان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزار لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە شوێنە گەشتیارییەکان خزمەت دەکەن.”

پلەکان بەم جۆرەی خوارەوە دابەش دەکرێن:

– بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر (30) سی پلە

– بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی (30) سی پلە،

– بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری دهۆک (25) بیست و پێنج پلە

– بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە (15) پانزە پلە

– بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سۆران (20) بیست پلە

– بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری گەرمیان (15) پانزە پلە

– بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری ڕاپەڕین (15) پانزە پلە

– بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری زاخۆ (15) پانزە پلە. 

وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، ئەوانەی ئەم مەرجانەی خوارەوەیان تێدایە دەتوانن بۆ کێبڕکێکردن لەسەر وەرگرتن زانیارییەکانیان تۆمار بکەن:

– تەمەنی لە 18هەژدە ساڵ کەمتر نەبێت و لە 27 بیست و حەوت ساڵ زیاتر نەبێت.

– خوڕەوشت و ڕەفتار و ناوبانگی باش بێت و بە هیچ کام لە تاوانەکانی ئابڕوبەر سزا نەدرابێت.

– بڕوانامەی (ئامادەیی گەشتیاری یان پەیمانگەی گەشتیاری) لە یەکێک لە دامەزراوە باوەڕ پێکراوەکانی هەرێمی کوردستان بەدەست هێنابێت. 

– لە مەرجەکانی باڵا و تەندروستی پێویست بۆ بوون بە پۆلیس دەربچێت.

– ئەولەویەت دەدرێتە کچ و کوڕی شەهیدان و ڕەچاوی هاوسەنگی ڕەگەز بە گوێرەی تایبەتمەندی ئەرکەکە دەکرێت لە کاتی دیمانەکردن بۆ وەرگرتن.

– ئەو هاووڵاتیەی لە پاڵ زمانی کوردی، زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی یان هەردووکیان بزانێت، پێشینە (ئەولویەت)ی لە وەرگرتن دەبێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button