کوردستانگرنگ

وەزارەتی کارەبا چەند بڕیارێکی گرنگ دەردەکات

ئەمرۆ سێشەممە 19/12/2023 کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی ئاسایی وەزارەتی کرد و چەند تەوەرێکی گرنگ تاوتوێ کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا بریکار و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی کارەبای پارێزگاکان ئامادەبوون، بڕیار لەسەر جێبەجێکردنی یەکسانی لەدابەشکردنی کارەبا لەنێوان پارێزگاکان درا.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە لێژنەی پێوەری زیرەک و چاودێری و بەدواداچوونی سەرپێچییەکان و بڕیار درا هەڵمەتێکی فراوان بۆ نەهێشتنی سەرپێچییەکان و سزادانی ئەو کەسانە بکرێت کە لە دەرەوەی پێوەری زیرەک کارەبای ڕاکێشاوە و شوێنەکانیان ئاشکرایە.

هەروەها بڕیاری کەمکردنەوەی کارەبا بەردەوامەکان درا.
وەزارەتی کارەبا توانای بەرهەمهێنانی کارەبای بۆ 3400 مێگاوات بەرز کردووتەوە، لەکاتێکدا خواست لەسەر کارەبا بۆ سەرووی 6000 مێگاوات کارەبا بەرز بووەتەوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button