
دوای ئەوەی نەوەی نوێ نەیتوانی هیچ کورسیەک بەدەست بێنێت، دەنگی زیاتر لە 24 هەزار کورد بەهەدەر رۆیی.
بە گوێرەی ئەو ئەنجامەی رۆژی سێشەممە 19-12-2023، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویکردەوە، لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکووک 217 هەزار و 815 دەنگیان بەدەستهێناوە و دەنگەکانیان بەم جۆرەیە: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 139 هەزار و 373 دەنگ؛ پارتی دیموکراتی کوردستان 46 هەزار و 749 دەنگ؛ جووڵانەوەی نەوەی نوێ 24 هەزار و 620 دەنگ؛ هاوپەیمانیی مەشخەڵی کەرکووک کە یەکگرتوو و کۆمەڵ پێکیانهێنابوو 6655 دەنگ و پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان 377 دەنگ.
دەنگەکانی نەوەی نوێ، هێندە نەبوون کە بتوانێت بە تەنیا کورسی بەدەستبهێنن و هەربۆیە ئەو دەنگانە هەموویان دەفەوتێن، هەربۆیە دەنگی زیاتر لە 24 هەزار کورد بەهەدەر رۆیی.
لەلایەکی دیکەوە پارتی سۆسیال دیموکرات و هاوپەیمانیی مەشخەڵی کەرکووک کە پێکدێن لە یەکگرتو و کۆمەڵ، پبەهەمان شێوەی نەوەی نوێ دەنگی دەیان هەزار کوردیان فەوتاند، چونکە نەیانتوانی هیچ کورسیەک لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەدەستبهێنن و هەربۆیە ئەو دەنگانە هەموویان دەفەوتێن.
کۆی گشتی ئەو دەنگە فەوتاوانەی نەوەی نوێ و پارتی سۆسیال دیموکرات و هاوپەیمانیی مەشخەڵی کەرکووک، بریتیبوون لە 31 هەزار و 652 دەنگ.
هەربۆیە ئەو کورسییانەی ئێستا لایەنە کوردستانییەکان لەو پارێزگایە بەدەستیان هێناون تەنیا حەوت کورسین لە کۆی 16 کورسی و ئەنجامەکەش بەم جۆرەیە: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 5 کورسی و پارتی دیموکراتی کوردستان 2 کورسی.
یەکێتی نیشتیمانی کوردستا: 5 کورسی
پارتی دیموکراتی کوردستان: 2 کورسی
هاوپەیمانی عەرەبی: 3 کورسی
بەرەی تورکمانی: 2 کورسی
عرووبە: 1 کورسی
بزوتنەوەی بابیلۆن: 1 کورسی



