
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 21-12-2023، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ک كۆنسوڵی وڵاتان پڕۆژه‌ی پۆرتاڵی (JOBS.KRD) بۆ گه‌نجان و خوازیارانی كار له هه‌رێمی كوردستان راگەیێنرا، پرۆژەکە پێکدێت لە پۆرتاڵێک بەناوی “جۆبس کەی ئاڕ دی” یان “JOBS.KRD” کە خۆی هەلی کار لە سەرچاوە جیاوازەکانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان کۆدەکاتەوە و دەیخاتە بەردەستی گەنجان.
ئەم پرۆژەیە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کارەکانی دەستپێدەکات و پاڵنەرێکی سەرەکی دەبێت بۆ دابینکردنی هەلی کاری زیاتر و دەبێتە پڕکەرەوەی بۆشایی نێوان کەرتی تایبەت و گشتی.
جۆبس کەی ئاڕ دی، گرنگی بە گەشەی تاک دەدات و جگە لەوەش چالاکانە کاردەکات و گرنگی بە تواناکانی گەنجان دەدات.
لە پڕۆژه‌ی JOBS.KRD کۆمپانیای جۆراوجۆر تۆمارکراون و ده‌رفه‌ته‌کانی کارکردنیان تێیاندا دەخرێنەڕوو، خوازیارانی کار ده‌توانن به‌گوێره‌ی خواست و پسپۆڕییه‌کانیان لە بوارە جیاوازەکانەوە لەنێو وێبسایته‌کەدا هه‌لی کاری خۆیان دەستنیشان بکه‌ن و زانیاریی که‌سی (CV)ـی پێشکه‌ش بکه‌ن.



