
وەزارەتی دارایی و ئابوری: ئەمساڵ دە مووچەی تەواومان دابەشکردووە.
ئەمرۆ هەینی، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم، لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: بەدرێژایی ساڵی ٢٠٢٣ وەک وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ١٠ مووچەی تەواومان دابەش کردووە کە مووچەیەکیان هی مانگی ١٢ ی ساڵی ٢٠٢٢ بووەو ٩ مووچەشیان هی ساڵی ٢٠٢٣ بووە
ئاماژەی بەوەشدا: لەساڵی ٢٠٢٣ حکومەتی عێراق تەنها ٤ ترلیۆن و ٢٩٨ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە کەلەو ژمارەیە ٣ ترلیۆن و ٧٠٠ ملیار دیناری وەک قەرز بووەو ٥٩٨ ملیار دیناریشی وەک شایستەی هەرێمی کوردستان لە مانگی حوزەیران هەژمار کراوە.
ڕاشیگەیاند: ئەو نەزانانەی کە دەڵێن حکومەت توانای موچەیەکی تری هەبوو لەمساڵدا بەڵام دابەشی نەکرد، دەبێت بەبیریان بێنینەوە ئەو ٣٢٠ ملیار دینارەی داهاتی ناوخۆ هەمووی کاش نییە و بەشێک چەک و قەرز و ئامانەتە.



