“له دوای ڕووخانی به‌عسه‌وه، مه‌ترسیدارترین دۆخ لە عێراق دروست ده‌بێ”

له‌یلا عه‌بدولـله‌تیف، پێشبینیكاری ناسراو و خانمه‌بازرگانی لوبنانی – میسڕی، كه به خانمی پێشبینییه‌كان ناسراوه، له‌باره‌ی پێشبینییه‌كانیه‌وه بۆ ساڵی 2024 له عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه گۆڕانكاریی گه‌وره و چاره‌نووسساز له عێراق ڕوو ده‌دا و 2024 له دوای رووخانی به‌عسه‌وه، خراپترین و مه‌ترسیدارترین دۆخ دروست ده‌بێ.

له‌یلا عه‌بدولـله‌تیف، پێشبینی ده‌كا عێراق له ساڵی 2024 بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخێكی سه‌خت له ڕووی سیاسی و سه‌روه‌رییه‌وه، له‌و رووه‌وه ده‌ڵێ: وای ده‌بینم ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و پێكدادان له شه‌قامی عێراق له نێوان پشتیوانانی سه‌در و لایه‌نه‌كانی دیكه ڕوو بده‌ن، ئه‌م قۆناغه، له دوای ڕووخانی رژێمی به‌عسه‌وه، مه‌ترسیدارترین دۆخ ده‌بێ بۆ عێراق.
له‌یلا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: مه‌ترسیی گه‌وره و ڕاسته‌قینه ته‌نیا له‌سه‌ر موقته‌دا سه‌در نابێ و زیاتر له كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری عێراق ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و پێشبینیكاره ناسراوه، سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ش: سه‌رله‌نوێ گوێمان له موقته‌دا سه‌در ده‌بێ، كه ڕاگه‌یاندراوێكی مێژوویی یان چاره‌نووسسازی ده‌بێت، ئه‌وه پێشهاته‌كانی عێراق دیاری ده‌كات.
پێشبینییش ده‌كا كه هه‌ندێك له كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی عێراق به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه هه‌ڵبێن. هه‌روه‌ها “به‌شێكی به‌رپرسان له ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی دوور ده‌خرێنه‌وه”.
له‌یلا پێی وایه هاوكات له‌گه‌ڵ شكستی سه‌ركرده‌كان، سه‌ركرده و ده‌سه‌ڵاتداری نوێ دێنه پێشه‌وه.
له‌باره‌ی بڕیاری نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ده‌ڵێ: هه‌روه‌ها گوێمان له بڕیاری شۆكهێنه‌ری ئه‌مریكا له‌باره‌ی عێراق و سووریاوه ده‌بێت. هاوكات هێرشی ئاسمانی ده‌كاته سه‌ر درۆنه‌كان و چه‌ند پێگه‌یه‌كی دیكه.
له‌باره‌ی كه‌شوهه‌واوه، ده‌ڵێ: ڕه‌شه‌با و گه‌رده‌لوولی زۆر ده‌بێ له‌گه‌ڵ بارانی زۆر له هه‌ندێ شوێن، كه لافاو دروست ده‌كا و شه‌قامه‌كان له ئاودا نقووم ده‌بن.
له‌یلا عه‌بدولجار، پێی وایه له ساڵی 2024 چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌بن له شاری نه‌جه‌ف ڕووداوێكی كاره‌ساتبار ڕوو بدات.