سوپای ئیسرائیل بە دەیان سەربازی خۆی بە ھەڵە دەکوژێت

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند کە لە دەستپێکی ھێرشی زەمینی بۆسەر کەرتی غەززە لە ٢٧ مانگی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، ١٨ سەربازییان بە ھەڵە و بە تەقەی سەربازانی ئیسرائیل کوژراون.
میدیای فەرمی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە کە بەپێی ئامارەکانی سوپای ئیسرائیل، لە دەستپێکی ھێرشی زەمینی بۆسەر کەرتی غەززە لە ٢٧ مانگی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، ١٧٢ سەربازی ئیسرائیل کوژراون و لەو ژمارەیە ٢٩یان بە ڕووداوی جیاجیا کوژراون.
ڕاشیگەیاندووەو ئەو ٢٩ سەربازە، ١٨یان بە ھەڵە، لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە کوژراون، دوو سەربازی دیکەش لە ئاکامی ڕووداوی تەقەکردن (بێ ئەوەی ڕوونی بکاتەوە)، نۆ سەربازی دیکەشیان بە ڕووداوەکانی تەقەمەنی، چەک و شێلان بە ئۆتۆمبێل کوژراون.
ھەر بەپێی ئامارەکانی سوپای ئیسرائیل، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا، ٥٠٦ سەربازی ئیسرائیل کوژراون و لەو ژمارەیە ١٧٢یان لە دەستپێکی ھێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە کوژراون.
AA