کوردستانگرنگ

خاڵی لاوازی شێخ جەعفەر کەوتە دەست یەکێتی

چاودێرێك: شێخ جەعفەر خاڵی لاوازی كەوتۆتە دەست یەكێتی و ناچاركراوە دژی حكوومەت قسە بكات
”دەسەڵاتدارانی سلێمانی كەسانێكی گەندەڵ و داوێنپیس بۆ پەلاماردانی حكوومەت بەكار دێنن“

شێخ جەعفەر مستەفا، لە دوایین چاوپێكەوتنیدا، بەبێ پاساو هێرشی كردۆتە سەر كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان. لە كاتێكدا گومان دەكرێت ئەو سەركردە سەربازییەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە لایەن كەسانێكەوە لە دژی كابینەی نۆیەمی حكوومەت بەكار بهێندرێت.
لەمبارەیەوە موحسین فاتح شۆرناخی، چالاكوان و چاودێری سیاسی ڕای گەیاند: “قسەكانی شێخ جەعفەر لەم كاتەدا گوماناوییە و پێمان دەڵێت كە خاڵی لاوازی شێخ كه‌وته‌وه‌ ده‌ست ده‌زگا ئه‌منی و دژه‌كانی خۆی، هەر ئەوانیش لەنێو یه‌كێتی ناچاریان كردووە قسە لە دژی كابینەی نۆیەم بكات.“
جەختیشی كردەوە، ”كەسانێكی دەسەڵاتداری یەكێتی لە سلێمانی كەموكوڕییەكانی خۆیان بە بەكارهێنانی كەسانی گەندەڵ و داوێنپیسەوە دادەپۆشن، بۆیە خەڵكی وەك شێخ جەعفەر دێنن و لە دژی كابینەی نۆیەم بەكاری دەهێنن، چونكە ئەو دەسەڵاتدارانەی سلێمانی ڤیدیۆ و خاڵی لاوازیان كەوتووەتە دەست و هەرچیەكیان بوێت، بەو جۆرە كەسانەی دەكەن، یەكێك لەو شتانە، بەكارهێنانیانە بۆ دژایەتیكردنی كابینەی نۆیەمی حكوومەت.“
ئەمە لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ یەكشەممە 7ی جانیوەریی 2024، میدیاکانی کوردستان ئەوەیان ئاشکرا کرد کە لە ماوەی رابردوودا نزیكەی 10 هەزار پارچە زەوی بە نایاسایی و بە فەرمانی شێخ جەعفەر، بە هاوكاریی (بەڕێوەبەری ناحیەی بەكرەجۆ) دابەش كراون و فرۆشراون كە ئەو زەوییانە تاپۆ و بەڵگەی فەرمییان نییە و چەند دەستێكی كردووە و كێشەی گەورەی بۆ هاووڵاتییان دروست كردووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button