
له چه‌ند رۆژی رابردوودا، به‌شێكی زۆر له‌و كادر و كارمه‌ندانه‌ی ناو ده‌زگای زانیاری، پەیوه‌ندییان به ئه‌ژی ئه‌مینه‌وه كردووه تا ره‌زامه‌ندی وه‌ربگرن و له نزیك خۆیه‌وه له هه‌ولێر كار بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت، ئه‌وه‌ی پشتڕاستكرده‌وه و رایگەیاند، ئه‌ژی ئه‌مین كه‌سی ره‌ت نه‌كردووه‌ته‌وه و پێی وابووه هه‌ر كه‌سێك دێته هه‌ولێر كاری له‌گه‌ڵ ده‌كات، پێی راگەیاندوون پێشوازیی لێ ده‌كات.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوێنی ئه‌ژی ئه‌مین، پێشوازی كرد له لیوا رزگار فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی گه‌رمه‌سێر و ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری سه‌ربه هێزه‌كانی حه‌فتا.
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی گه‌رمه‌سێر و ئه‌فسه‌رانی ئه‌و هێزه، دووپاتیان له‌وه كرده‌وه كه ده‌ست له‌ناو ده‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌ژی ئه‌مین، خزمه‌تی هه‌واڵگری كوردستان ده‌كه‌ن بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر و هه‌موو ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی رووبه‌ڕووی سه‌قامگیری و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌بنه‌وه.
خواکوڕك



