
ئهمڕۆ پێنچشەممە 1/11، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له ڤیرجینیا گامبا، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری منداڵان و ململانێی چەکداری کرد.
نوێنەر، ستایشی هەوڵ و ڕێکار و پلانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە بواری پاراستنی مافەکانی منداڵان.
خۆشحاڵیى خۆشی نیشان دا کە سەرۆکی حکومەت تێگەیشتنێکی باشی لەبارەی گرنگیی پاراستنی مافەکانی منداڵان و ئەرک و ئامانجەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بەم بوارە هەیە.
Facebook Comments Box



