رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە لایەنە عێراقیەکان دەکان کێشەی مووچە چارەسەر بکەن

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان داوای لە سەرکردە و فراکیسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق کرد، پشتیوان بن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بودجە و مووچەی ھەرێمی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە رێوڕەسمی “شەهیدانی میحراب” لە بەغدا رایگەیاند، “ئێستا لەبەر نەبوونی مووچە و بودجە لە هەرێمی کوردستان، فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە دۆخێکی خراپدا دەژین، ئەوەش کاریگەری خراپی لەسەر هەموو کەرتەکان دروستکردووە، بۆیە پێویستە ئەو کێشەیە بە زوویی چارەسەر بکرێت.”
هەروەها نێچیرڤان بارزانی لە گوتارەکەیدا جەختیکردەوە کە محەممەد شیاع سوودانی کاری باشی کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵام پێشێلکردنی دەسەڵاتی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە هێرش بۆسەر نێردە دیپلۆماسییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە، کاری حکومەت تێکدەدات و ئاڵۆزییەکە زیاتر دەکات.
ژێدەر: رووداو
Facebook Comments Box