جیهانرۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکانی سەر هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی نزیکیانە و وڵاتەکەی بێ دوودڵی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر سەرکۆنە دەکات.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس وێنەیەکی خۆی و مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی لە داڤۆس بڵاوکردەوە.
بلینکن لەسەر وێنەکە نووسیویەتی، “لە پاش هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەمڕۆ لە داڤۆس قسەم لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران کرد. حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی نزیکە و ئەمریکا بێ دوودڵی دەستدرێژییەکانی ئێران سەرکۆنە دەکات”.
ژێدەر: رووداو
Facebook Comments Box