رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

لە سنووری سلێمانی رێگە بە هاوڵاتیان نادرێت لە دژی هێرشەكەی ئێران خۆپێشاندان بکەن

لە سنووری سلێمانی مۆڵەت بە خۆپیشاندان دژی هێرشەكەی ئێران بۆ سەر هەولێر نادرێت.

ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی ناوەندی باڵای چەمچەماڵی ئەو رێكخراوە رایگەیاند، “داوای مۆڵه‌تی خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ی ناڕەزاییمان له‌ قایمقامیەتی چه‌مچه‌ماڵ كردبوو بۆ سەركۆنەكردنی هێرشەكەی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر داوامان كردبوو ئەمڕۆ  كاتژمێر 10:30 خۆپیشاندانه‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ین، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه‌، سه‌ردانی قایمقامیەتیشمان كردووه‌ هیچ وه‌ڵامێكیان پێ نه‌داوین”.

گوتیشی: رێگەنەدان بە خۆپیشاندانی مەدەنییانە بۆ ئیدانەکردنی تاوانێكی گەورەیە كە دەرهەق بە گەلی كوردستان كراوە، كارێكی خراپە و دەبوایە ئیدارەی چەمچەماڵ خۆی پشتیوانیی ئەو هەنگاوەی بكردایە، چونكە هەولێر پایتەختی هەرێمی كوردستانە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، درەنگانی شەوی دووشەممە (15ـی کانوونی دووەمی 2024) سووپای پاسدارانی ئێران بە مووشەکی بالیستی هێرشی کردە سەر شاری هەولێر و چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی کردە ئامانج، بەگوێرەی نوێترین ئامار پێنج هاووڵاتی سڤیل شەهید بوونە و شەش هاووڵاتی دیکەش برینداربوون، زیانی زۆریش بەر ماڵ و خانووی هاووڵاتییانی هەولێر و دەوروبەری کەوتووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button