رۆژهه‌لاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
دادگای فیدڕاڵی چه‌ند سكاڵایه‌كى تایبه‌ت به هه‌رێم تاوتوێ دەکات

بریاره سبه‌ى دادگای باڵای فیدڕاڵی چه‌ند سكاڵایه‌كى تایبه‌ت به هه‌رێمی کوردستان تاوتوێ بكات.
به‌پێی خشته‌ی دانیشتنه‌كانی رۆژی یه‌كشه‌ممه، دادگای باڵای فیدڕاڵی تاوتوێی سكاڵایه‌ک دەکات کە له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان كه تایبه‌تن به ناردنی شایسته داراییه‌كانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، تۆمارکراون.
یه‌كێك له سكاڵاكانیش تایبه‌ته به یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له دژی پێنج مادده‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان تۆماركراون، تایبه‌تن به ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان، بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن و كورسیی كۆتاكان له په‌رله‌مانی كوردستان.
له‌گه‌ڵ سكاڵایه‌كی دیكه سه‌باره‌ت به نادهستورییبونی جێبه‌جێكردنی یاسای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆری ژماره 3ی ساڵی 2006ی په‌رله‌مانی كوردستان.
Facebook Comments Box