رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

لە سەدان ناوەندی خوێندن لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە دەوام دەستی پێکردەوە

سەرچاوەیەک لە پەروەردەی گشتی سلێمانی رایگەیاند، “تائێستا زیاتر لە 700 ناوەندی خوێندنی سنووری پەروەردە گشتییەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین دەوامیان دەستیپێکردووەتەوە و مامۆستایان چوونەتەوە هۆڵەکانی خوێندن، چاوەڕوان دەکرێت ئەو ژمارەیە  لە رۆژانی داهاتوودا زیاتر بێت”.

راشیگەیاند: “زۆرینەی مامۆستایان دەستیان بە دەوام کردووەتەوە، بەڵام هەندێک لایەن و دەزگای راگەیاندن هەوڵدەدەن دەرگای قوتابخانەکان لەو دەڤەرانە نەکرێتەوە”.

لە 8ی ئەم مانگەوە پەروەردەی گشتی سلێمانی ساڵنامەی خوێندنی بڵاوکردەوە کە لە 9-1-2024 دەوامی وەرزی یەکەمی خوێندن لە قوتابخانەکان دەستپێدەکات. لە 4-3-2024، کۆتایی دێت، هەروەها دەوامی وەرزی دووەمی خوێندن لە 24-3-2024 دەستپێدەکات لە 16-5-2024 کۆتایی دێت.

سەرچاوە: کوردستان 24

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button