رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

بەشی ڤیزا لە کۆنسوڵخانەی چین لە هەولێر دەکرێتەوە

کۆنسوڵی گشتی چین دەڵێت، لەمەودوا چیدی پێویست ناکات بۆ داواکاریی ڤیزا هاووڵاتییان بڕۆنە بەغدا یاخود ئیستەنبووڵ.

بە ئامادەبوونی باڵیۆزی چین لە عێراق و کۆنسوڵی گشتیی چین و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و عەزیز وەیسی، فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، بەشی کۆنسوڵگەری لە کۆنسوڵخانەی گشتیی چین کرایەوە، کە بەرپرسیارە لە راپەڕاندنی کارە سەرەتاییەکانی هاووڵاتییان، وەکو داواکاریی ڤیزا.

سووی وی، باڵیۆزی چین لە عێراق لەکاتی پێشکێشکردنی گوتارێک گوتی، کردنەوەی ئەم بەشە ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری و پەیوەندیی کۆمەڵایەتی لەنێوان چین و هەرێمی کوردستان بەهێزتر دەکات.

بەپێی کۆنسوڵخانەی چین، ئەو ڤیزایەی دەدرێت تەنیا بازرگانییە و پێویستی بە بانگهێشتنامەی فەرمییە لە چینەوە، کە لەلایەن کۆمپانیا یان حکومەتی چینەوە بێت.

لە 2014 کۆنسوڵخانەی چین لە هەولێر کرایەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی هێزی کارەوە خزمەتگوزاریی کۆنسوڵگەری دانەمەزرا. کۆنسوڵی گشتیی چین دەڵێت، “گوێمان بۆ خەڵک گرت و ئەو بەشەشمان کردەوە.”

کردنەوەی بەشەکە لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییانی چینیشە، کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، ئەوانیش پێویست ناکات بۆ نوێکردنەوەی پاسپۆرت بڕۆنە بەغدا و وڵاتانی دراوسێ.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button