رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە بۆ کاکەییەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی یارانی قەولتاس، بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:
بەبۆنەى هاتنی جەژنى یارانی قەوڵتاس، گەرمترین پیرۆزبایى ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیى (یارسانان) لە کوردستان و
جیهان دەکەم؛ هیوادارم لە کەشێکی پڕ لە خۆشی و ئاسوودەییدا جەژن بەسەر ببەن.
کاکەییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی گەلی کوردستانن و ڕۆڵێکی دیار و گرنگیان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و هەمیشە بە ڕێز و پێزانینەوە، خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانەکانیان بەرز دەنرخێنین و پابەندبوونمان بە داکۆکیکردن لە مافەکانیان دووپات دەکەینەوە.
جەژنتان پیرۆز و هەر لە شادیدا بژین.
مەسرور بارزانى
سەرۆکى حکومەتی هەرێمى کوردستان
Facebook Comments Box