ئەمریکا گەشتەکانی (فلای به‌غداد) رادەگرێت

كۆمپانیای (فلای به‌غداد) سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی راگرت، ئه‌مه له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیارێكی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
سودانی لیژنه‌یه‌كی دروستكردووه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌م كۆمپانیایه كه له بواری گه‌شته ئاسمانییه‌كاندا كارده‌كات، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا كۆمپانیای (فلای به‌غداد)ی خسته لیستی سزاكانییه‌وه، تۆمه‌تباری كردووه به‌وه‌ی چه‌كدارو چه‌كی بۆ فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی، له عێراقه‌وه بۆ سوریا‌و لوبنان گواستوه‌ته‌وه.
ئه‌وانه‌ی به‌ر له بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا بلیتی گه‌شتكردنیان له‌م كۆمپانیایه كڕیوه توشی كێشه بوون، كۆمپانیاكه ده‌ڵێ ئێستا ناتوانێت حساب بانكییه‌كانی به‌كاربهێنێت، بۆیه ناتوانێت پاره‌كانیان بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه یان له كۆمپانیاكانی تر گه‌شته‌كه‌یان بۆ دابین بكات، داوا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات بلیتیان بۆ ببڕێت.