کوردستانگرنگ

شەپۆلێكی دیكەی بەفر و سەرما هەرێم دەگرێتەوە

بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، شەپۆلێكی دیكەی بەفر و سەرما لە ڕۆژی هەینییەوە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لەناو شاری سلێمانی ئەگەری بەفر بارین هەیە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، دەرئەنجامی بەردەوامی مانەوەی بارستە ھەوای ساردی باکوور لەسەر ناوچەکانی دەریای ناوەراست شەپۆلەکانی بەفر و بارانبارین لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست درێژە ئەکێشت بۆ ناوەڕاستی ھەفتەی ئایندە و لە ڕۆژی پێنج شەممەوە شەپۆلێکی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەفر بارین ناوچەکانی باشوری سوریا و ئەردەن و باکووری سعودیە و باشوری ڕۆژئاوای عێراق ئەگرێتەوە، کە لەبەرزایەکاندا پێشبینی بارینی بەفر ئەکرێت.

ڕاشیگەیاند، ئەم شەپۆلە ڕۆژی ھەینی بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق و ھەرێمی کوردستان درێژ ئەبێتەوە بەتایبەت کاریگەری لەسەر سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانیە بەراورد بەناوچەکانی دیکە ڕێژەی دابارینی باران و بەفری زیاتر ئەبێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button