وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ڕاوێژکارێکی سودانی دەداتەوە

پێشەوا هەورامی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بڵاوکراوەیەکدا وەڵامی راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەداتەوە و دەلێت:
ڕاوێژکارێکی بەڕێز سودانی پەیامێکی ئاراستەی هەرێمی کوردستان کردووەو دەڵیت ئێوە واز لە دیبلۆماسییەت بهێنن و خەریکی مووچەبن!
پرسیارەکە ئەمەیە،سەرەڕای ئەوەی بە نادەستووری دەستخراوەتە قوڕگی حەوت ملیۆن کەس و برسی دەکرێن و پەنجا و پێنج ماددەی دەستووری بەرانبەر بە خەڵکی هەرێمی کوردستان پێشێل کراون ، بەڵام ئەم بەڕێزە دڵی لای ئەوەیە کە نابێت هەرێم جوڵەی دیبلۆماسی هەبێت.
پێویستە هاوڵاتیان لە سەرانسەی عێراق بزانن کە ئەوانەی شایستە داراییەکانی هەرێم و موچەخۆرەکانی ڕاگرتووە ، کەسانی وەک ئەو ڕاوێژکارەن کە تا سەر ئێسقان بەو عەقڵییەتە شۆڤێنییە پێداگیری لە سەر برسیکردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکەن.
ئێمە دڵنیاین کەسانی هاوشێوە و خاوەن ئەم بیر و هزرە کۆسپن لەبەردەم نزیکبوونەوەی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ، هەروەها ڕاوێژکاری هاوشێوەن کە دەیانەوێت لەمپەر بخەنە بەردەم هەنگاوەکانی بەڕێز سەرۆک وەزیران سودانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەل هەرێم.
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان