رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی مووچە و بودجە کۆدەبێتەوە

ئەنجومەنی وەزیران ئه‌نجامی گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی مووچه‌ و بودجه‌ و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا، تاوتوێ دەکات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 31-01-2024، به‌سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و چه‌ندین پرس و بابه‌تی گرنگ تاوتوێ ده‌كرێت، له‌وانه‌ پوخته‌یه‌ك له‌سه‌ر سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیران بۆ داڤۆس و ده‌ره‌نجامی ئه‌و دیدار و گفتوگۆیانه‌ی له‌داڤۆس كران، ده‌خرێته‌ڕوو.

هاوكات ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، تاوتوێی ئه‌نجامی گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی مووچه‌ و بودجه‌ و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا ده‌كرێت.

هاوكات له‌ به‌شێكی دیكه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای كاركردنی كرێكارانی بیانی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌درێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button