کوردستانگرنگ

کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی و سەنتەرێکی ڕاهێنانی مامۆستایان دروست دەکرێت


لە هەولێر دەستدەکرێت بە دروستکردنى کۆمەڵگەیەکى پەروەردەیى و سەنتەرێکى ڕاهێنانى مامۆستایان و نۆژەنکردنەوەى 20 قوتابخانە و کتێبخانەى زەیتونە.

رۆژی پێنجشەممە 2024.2.8، بە ئامادەبوونى ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردە و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و حەمەی حەمە سەعید، وەزیرى ڕۆشنبیرى و لاوان و سەفین دزەیى، بەرپرسى فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێم و سینگچۆل لیم، کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەولێر و بەڕێوەبەرى رێکخراوی کۆیکای کۆری لە هەرێمى کوردستان، لە ڕێورەسمێکدا گرێبەستێک لەگەڵ رێکخراوی کۆیکای کۆری بە گۆژمەى (12 ملیۆن دۆلار) واژووکرا بۆ دروستکردنى کۆمەڵگەیەکى مودێرنى پەروەردەیى لە گەڕەکى ژینى دارەتوو و سەنتەرێکى تایبەت بەڕاهێنانى مامۆستایان، نۆژەنکردنەوەى 20 قوتابخانە و کتێبخانەى زەیتونە لە هەولێرى پایتەخت.

جێگەى باسە، لەسەر ڕاسپاردەى سەرۆکى حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەچوارچێوە گرنگیدانى کابینەی نۆیەم بە کەرتى پەروەردە و فێرکردن و فه‌راهه‌مكردنی كه‌شێکى گونجاوی خوێندن بۆ قوتابیان، لە ماوەى ساڵانى ڕابردوودا چەندین پڕۆژەى دروستکردن و نۆژەنکردنەوەى قوتابخانە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ئەنجامدراوە و بۆ ئەمساڵیش لە پلان و بەرنامەیەدایە ژمارەیەکى زۆرى دیکەى قوتابخانە بە تایبەتى لەو ناوچە و گەڕەک و شوێنە هەژارنشینانه‌ى كه‌ پێویستن دروستبکرێت.

پارێزگاری هەولێر

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button