رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

لەبارەی ناردنی 618 ملیارەکە زانیاریی نوێ ئاشکرا دەکرێت

لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد، 618 ملیارەکەی مووچە بەردەوام دەبێت و پەرلەمانتارێکیش ئەوە دەخاتە ڕوو: “لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لە پەیوەندیدا دەبین، بۆ ئەوەی 618 ملیارەکە زوو بنێردرێ.”

د.خەلیل غازی، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند: “بەرپرسێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەوەی بۆ دووپات کردمەوە، کە ناردنی 618 ملیارەکەی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و چاوەڕێین بڕەکەی زیاد بکرێت.”

ئاماژەی بەوەش دا: “ئەو بڕە پارەیە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی بۆ دەرکراوە و تاوەکوو بودجە هەموار دەكرێتەوە بەردەوام دەبێت.”

لای خۆیەوە شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، وتی: “حکوومەتی هەرێمی كوردستان، مانگی ڕابردوو لیستی فەرمانبەران و هەموو وردەکارییەکانی داوەتە دارایی فیدڕاڵی، بۆیه ئەو مانگە ڕێکارەکانی ناردنی 618 ملیارەکە ئاسانترە.”

ئەوەشی گوت:ْ “لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق لە پەیوەندیدا دەبین، بۆ ئەوەی 618 ملیار دینارەکە لەگەڵ دەستپێکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی عێراق بنێردرێ، نابێت جیاوازی لەنێوان خەرجکردنی مووچەدا بکرێت و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش مافی خۆیانە مووچەیان زوو بنێردرێ.”

شێروان دووبەردانی جەختی کردەوە، ئەو 618 ملیار دینارەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لێ داوە، قەرز نییە و بەشی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە.

بۆ مووچەی مانگێ یەک، وەزارەتی دارایی عێراق ڕۆژی 1ی2ی2024، بڕی 618 ملیارەکەی نارد و تاوەکوو 8ی2ی2024، مووچەی هەموو فەرمانبەران، بە 325 ملیار دیناری ناوخۆ تەواو کرا.

باسبیوز

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button