کوردستانگرنگ

ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردوو ئاشکرا کرا

لە ماوەی 12 کاتژمێری ڕابردوودا، بەرزترین ڕێژەی دابارین لە سەرسنگ لە پارێزگای دهۆک بە 108 ملیم بووە.

لە ١٢ كاتژمێری ڕابردوودا ڕێژەیەکی بەرزی باران لە هەرێمی کوردستان باریوە و پێشبینییش دەکرێت بەردەوام بێت.
بەپێی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لە کاتژمێر 9ی بەیانیی دوێنێ چوارشەممە، تاکوو 9ی بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە شاری هەولێر ٢٣ ملیم، سلێمانی ٣٤ ملیم، دهۆک ٣٧ ملیم، کەرکووک ٣٣ ملیم، هەڵەبجە ١٨ ملیم باران باریوە.
لە ناوچەی سەرسنگ ـی پارێزگای دهۆک، بەرزترین ڕێژە باریوە کە ١٠٨ ملیم بووە. لە قەزای کەلاریش بە ١٠ ملیم کەمترین ڕێژە باریوە.

ڕێژەی بارانبارین لە ماوەی ١٢ کاتژمێری ڕابردوودا بە ملیم بەم شێوەیە بووە:

هەولێر: ٢٣ 
سلێمانی: ٣٤
دهۆک: ٣٧
کەرکووک: ٣٣
هەڵەبجە: ١٨
پیرمام: ٢٩ 
سۆران: ٤٦
شەقڵاوە: ٤٦
حاجیئۆمەران: ٥٣ 
ڕەواندوز: ٦٥
مێرگەسۆر: ١٠١
چەمچەماڵ: ٣٨
دوکان: ٢٦
ڕانیە: ٤٦
قەڵادزێ: ٥٠
دەربەندیخان: ٢٢
پێنجوێن: ٢٥
زاخۆ: ٤٥
ئاکرێ: ٧٤
بەردەڕەش: ٦٤
ئامێدی: ٧٥
کەلار: ١٠
خانەقین: ١٠
خورماتوو: ١٢
کفری: ١٦
خورماڵ: ١٩

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button