مەرج نییە هەر پەیوەندییەكی خۆشەویستی جددی بێت و ئەنجامەكەی دڵخۆشكەر بێت، زۆركات لایەنێك ئەو پەیوەندییەكی بە راستەقینە وەرنەگرتوە، ئەمەش وادەكات بەرامبەرەكەی توشی ئازار و خەم بكات.
چوار نیشانە دەریدەخات پیاوان جددی نین لەبارەی پەیوەندییەكەیان.
1. زۆر ئارەزوی لەو پەیوەندییە نییە، لەناكاو دیار نامێنێت و قسە ناكات بێ ئەوەی هۆكارێكی ئاشكرای هەبێت، كاتی پێویستت بۆ تەرخان ناكات و لە دۆخێكی شڵەژان جێتدەهێڵێت.
2. هەوڵنادات باشتر بتناسێت لە ژیانی راستەقینەدا، رەنگە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كاتی زۆرت لەگەڵ بەسەر بەرێت، بەلام لە ژیانی راستەقینەدا لەو كارە دوردەكەوێتەوە.
3. درەنگ وەڵامی نامە و پەیوەندییەكانت دەداتەوە، زۆر گەرموگوڕ نییە لەگەڵتدا.
4. بە تەواوی هەست بە پارێزراوی ناكەیت لەگەڵیدا، هەست دەكەیت لە هەر خولەكێكدا بێت جێتدەهێڵێت، هەست بە تەنهایی دەكەیت و متمانەبەخۆبونت لەدەستدەدەیت.
ژێدەر
خەندان لایڤ