کوردستانگرنگ

بە هەزاران مامۆستای ناڕازی سزا دەدرێن

چوار هەزار و 640 مامۆستا لە سنووری پەروەردەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین سزادراون.

دڵشاد میرانی، یەکێکە لەو مامۆستایانەی سەردانی پەروەردەی سلێمانیان کردووە، رایگەیاند بەشێک لە پەروەردەکان لە 13ـی ئەیلوولی 2023ـەوە سزای مامۆستایان بە غیابات، گواستنەوە و بەخشینیشەوە داوە، بەشێکی دیکەیان دوای راگەیاندنی ساڵنامەی نوێی خوێندن لە 9ـی مانگی رابردووەوە سزاکانیان تۆمارکردووە.

بە وتەی ئەو مامۆستایە، چوار هەزار و 640 مامۆستا لە سنووری پەروەردەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین سزادراون.

دڵشاد میرانی دەڵێت، داوایان لە پەروەردەی سلێمانی کردووە دوای گەڕانەوەی مامۆستایان بۆ هۆڵەکانی خوێندن سزاکانیان بسڕنەوە. دەشڵێت: “وەزیری پەروەردە دەسەڵاتی بە پەروەردەی سلێمانی داوە کە سزای مامۆستایان بسرێتەوە، واتا بڕیاری کۆتایی دەگەڕێتەوە پەروەردەی

هاوکات نەژاد عەبدوڵڵا، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی راگەیاند “هیچ مامۆستایەک سزانەدراوە، ئەوەی هەیە غیاباتە، بە کۆی گشتی لە سنووری پەروەردەی سلێمانی 3182 مامۆستا و فەرمانبەر غیاب دراون، هەڵەبجە 300، ئیدارەی راپەڕین 180، گەرمیان 384.”

لەبارەی سڕینەوەی غیاباتی مامۆستایان، نەژاد عەبدوڵڵا وتی: “سەردانی پەروەردەیان کرد و داوایان کرد سزاکانیان بسڕینەوە، داواکارییەکەیان دەگەیێنینە سەرووی خۆمان و هەر بڕیارێک بدرێت مەرکەزی دەبێت و بە دڵنیاییەوە سنووری هەموو ئەو شاروشاروچکانە دەگرێتەوە کە بایکۆتی تێیدا هەبووە.”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button