
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەیاندا، هەریەک لە بلینکن و مەسرور بارزانی باسیان لە گرنگی پەیوەندی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستانی عێراق کردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی پابەندی هاوبەشیان بۆ سەقامگیری هەمیشەیی ناوچەکە.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ هاوئاهەنگی بنیادنەرانە لە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە، هەروەها پشتیوانی لە یەکگرتوویی باشتری نێو کورد دەربڕیوە.
رۆژی یەکشەممە، 25-02-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتن و بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەکی دیکەشی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا هەبن.
ژێدەر
رووداو
Facebook Comments Box



