
پۆلیسی سلێمانی، لە ئاگادارینامەیەکدا ڕایگەیاند: تەرمێكی نەناسراو لەرەگەزی نێر دۆزراوەتەوە.
ئەمرۆ چوارشەممە 28/2/2024 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند: تەرمێكی نەناسراو لەرەگەزی نێر كەتەمەنی نزیكەی (45 بۆ 50 ) ساڵ دەبێت لە نزیك مزگەوتی ناهیلە خاتون لەشەقامی شەست مەتری سلێمانی دۆزراوەتەوە كە پێدەچێت نەخۆش بێت و بەو هۆكارە گیانی لەدەست دابێت.
ڕاشیگەیاند: بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان هیچ ئاسەوارێكی كوشتنی پێوەدیارنیە و هیچ ناسنامەیەكیشی پێنەبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: لەئێستادا تەرمەكەی لەپزیشكی دادی سلێمانییە و هەر كەسێك دەیناسێت بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە بەژمارە (0533281723) یاخود سەردانی پزیشكی دادی سلێمانی بكەن .
Facebook Comments Box



