جیهانرۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
مەسرور بارزانی لەگەڵ سێناتۆر کریس ڤان هۆڵن کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،
لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر کریس ڤان هۆڵن ئەندامی ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریکا کۆبووەوە.
سێناتۆر هۆڵن ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی گرنگیی ئەمەریکایە لە ناوچەکە و پشتیوانیی خۆی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی بۆ دۆستایەتیی و هاوکاری و پشتیوانیی ئەمەریکا دەربڕی و دووپاتی لە گرنگیی دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و مافی پێکهاتەکان و پێکەوەژیانی ئاشتییانە کردەوە و داوای کرد کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی ڕێگە نەدات مافی پێکهاتەکانی کوردستان پێشێل بکرێت .
Facebook Comments Box