جیهانرۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
پەکەکە سەرانە لە کوردانی نیشتەجێی سوێد دەسەنێت

دەزگای هەواڵگریی سوێد (سێپۆ) ڕایگەیاند: پەکەکە سەرانە لە کوردانی نیشتەجێی سوێد دەسەنێت.
فرێدریک هاڵسترێم، بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکان لە دەزگای هەواڵگریی سوێد ڕایگەیاند: پەکەکە کە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناسێنراوە، بەردەوامە لەوەی بەزۆرەملێ و بە هەڕەشەکردن پارە کۆبکاتەوە و چالاکییەکانی پەکەکە لەم ڕووەوە بەرفراوانە.
سووسانا ترێهۆرینگ، بەرپرسی یەکەی کاروباری دژەتیرۆر لە دەزگاکە دەڵێت “چالاکییەکانی پەکەکە بەرفراوانە، چەندان ساڵە بەردەوامە و تەنیا لە سوێد نییە”.
ئەمەش دوای ئەوەدێت ساڵی پار، کەسێک حوکمدرا بە زیندانیکردن بەهۆی ئەوەی هەوڵی دا بە دەمانچە و هەڕەشەکردن پارە بۆ پەکەکە کۆبکاتەوە؛ بەڵام دوای ئەم حوکمدانەش، “چالاکییەکانی پەکەکە بۆ پارە کۆکردنەوە کەمی نەکردووە”.
ژێدەر
ئاڤا
Facebook Comments Box