جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

ژووری بازرگانیی ئەمەریکا دیدارێکی بۆ پێشوازیکردن لە مەسرور بارزانی ڕێکدەخات

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 2/29، ژووری بازرگانیی ئەمەریکا لە واشنتن، کۆبوونەوەیەکی بۆ پێشوازیکردن لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێکخست.

لە پێشوازییەکەدا کە ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرسان و خاوەنکار و وەبەرهێنەرە دیارەکانی ئەمەریکا و چەندین کەسایه‌تيی ڕەوەندی کوردستانی نیشتەجێی ئەمەریکا بەشدار بوون، سەرۆکی حکومەت گوتەیەکی پێشکەش کرد و سوپاسی دۆستایەتی و پشتیوانیی ئەمەریکا و کۆمپانیا ئەمەریکییەکانی کرد بۆ وەبەرهێنانەکانیان لە هەرێمی کوردستان.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بە کارنامەی چاکسازیی کابینەی نۆیەم کرد لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێز لە هەرێمی کوردستاندا، داواشی لە کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی ئەمەریکی کرد کە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و لە نزیکەوە، دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ببینن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button