جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی لەگەڵ بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا کۆبووەوە

ئەمڕۆ هەینی 3/1 ، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ براین نیلسن بریکاری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بۆ کاروباری پەیوەندیدار بە تیرۆر و هەواڵگری دارایی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بوارەکانی سیستەمی دارایی و کەرتی بانک و پڕۆژەی ( هەژماری من ) و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوازییە گشتییەکان ئاڵوگۆڕ کرد 

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button