رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا دۆخی ناوچه‌که‌ تاوتوێ ده‌که‌ن

لەسەردانێکی نێچیرڤان بارزانی، بۆ تورکیا، تاوتوێی دۆخی ناوچەکە کرا لە بواری بازرگانی و ئابووریدا، هەروەها دەربارەی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و هەرێمی كوردستان.

لە میانی بەشداریكردنیان لە كۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیادا، شەوی هەینی 2024/3/1  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ  ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆككۆماری توركیا، كۆبووەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا دەربارەی برەودان بە پەیوەندییەكان و هاریكاریی هاوبەشی توركیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و ئابووریدا، هەروەها دەربارەی دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و هەرێمی كوردستان، بیروڕایان گۆڕییەوە.


هەروەها هەردوولا باسیان لە ئەگەر و لێكەوتەكانی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەكە و پێشهاتەكانی شەڕ لە غەززە كرد، هەروەها جەختیان لە گرنگیی هەوڵ و هاریكاریی هەمەلایەنە بۆ چارەسەركردنی ئاشتیانەی كێشەكان بە گفتوگۆ و دەرفەت و ڕێگە دیپلۆماسییەكان كردەوە.


لەتەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، مەترسییەكانی تیرۆر و چەند پرسێكی جێی بایەخی هاوبەش، تاوتوێکران

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button