جیهانرۆژههلاتی ناوهراستگرنگ
دەیان منداڵان لەغەززە لە برسا و تێنوێتیدا گیان لەدەست دەدەن

تەندروستیی غەززە: 10 منداڵ لە برسا و تێنوێتیدا گیانیان لەدەستداوە.
ئەشرەف قودرە، گوتەبێژی تەندروستیی غەززە رۆژی هەینی، 01-03-2024، رایگەیاند، “چوار منداڵی دیکە بەهۆی بەدخۆراکی و وشکبوونەوەوە گیانیان لەدەستدا، بەوەش ژمارەی ئەو منداڵانەی تاوەکو ئێستا بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 10 منداڵ”.
هاوکات، جێنس لێرکێ، گوتەبێژی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی – ئۆچا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کاری جدی بکات بۆ کۆتاییهێنان بەو دۆخەی لە غەززە هەیە.
بەگوێرەی ئۆچا، 550 هەزار کەس لە غەززە لە ئاستی پێنجەمی برسێتیدان کە دوایین ئاستە و دەبێتە هۆی مردن.
Facebook Comments Box