رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
سوودانی ملیارێک دینار بۆ هەڵەبجە تەرخان دەکات

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە بەفەرمی پڕۆژەیەک ڕابگەیێنێت کە سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری تەرخانکردنی پارەکەی داوە.
دوای سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ هەڵەبجە کە داوای لە حکومەتی عێراق کرد بەدەم داواکارییەکانی خەڵکی پارێزگاکەوە بێت، سوودانی داوای لە بەرپرسانی هەڵەبجە کرد دەرخستەی پڕۆژەیەکی بۆ بنێرن بۆ ئەوەی جێبەجێی بکات، ئەوانیش دەرخستەی پڕۆژەی دەروازەی شاریان بۆ نارد.
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریدا بڕی یەک ملیار دینار بۆ پڕۆژەی “دەروازەی شار” لە هەڵەبجە تەرخان بکات.
پڕۆژەی دەروازەی شار یەکێک لە پرۆژە گرنگەکانی هەڵەبجەیە و ساڵانێكە نەخشە و دیزاینی بۆ كراوە، بە جێبەجێکردنی بەشێک لە گرفتی هاتووچۆ لە شارەکە چارەسەر دەبێت.

Facebook Comments Box