
لاهوور شێخ جەنگی بەفەرمی لیستەکەی بە ناوی “بەرەی گەل” لە کۆمیسیۆن تۆمارکرد بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممەش لۆگۆکەی ئاشکراکرد و یەکەم پەیامی فەرمی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی لیستی بەرەی گەل
بەرەی گەل هەڵهاتنی خۆرێکی نوێیە، لەدایکبوونی ئومێدێکە لەم هەرێمە پڕ لە نائومێدییەدا، هیوایەکە بۆ بنیادنانی ئایندەیەکی گەش بۆ خەڵکی کوردستان، ڕێگایەکە بۆ کۆتاییهێنان بەو دۆخە نالەبارەی 30 ساڵە بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتووە، هۆکارێکە بۆ بنیادنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و دڵسۆز بۆ خەڵکی کوردستان .
بەرەی گەل بەرەی خەڵکە، گەل و خاک و خزمەتکردن بە خەڵکی کوردستان و ئازادی بیروڕا و مافی هاووڵاتی لە گرنگترین ئامانجەکانیەتی .
هەمووان بەرەی گەل دەکەینە بنیادی ئایندەیەکی گەش بۆ خۆمان و نەوەکانمان.
Facebook Comments Box