به فەرمانی مەسرور بارزانی شاری پیشەسازی ھەڵەبجە دروست دەکرێت

گوتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان رایدهگهێنێت: به فەرمانی مهسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی كوردستان چەندین پڕۆژەی وەبەرھێنان لە ھەڵەبجە دەچنە بواری جێبەجێکردن.
یاسین مەحمود، گوتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: به فەرمانی مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان چەندین پڕۆژەی وەبەرھێنان لە پارێزگای ھەڵەبجە دەچنە بواری جێبەجێکردن و شارەکە لەڕووی کەرتی وەبەرھێنانەوە دەچێتە قۆناغێکی دیکە، چونکە بەشێک لەو پڕۆژانە ستراتیژین و ئاسانکاری زۆریش بۆ وەبەرھێنەران دەکرێت لە ھەڵەبجە وەبەرھێنان ئەنجامبدەن.
گوتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەران گوتیشی: یەکێک لەو پڕۆژانەی بڕیارە جێبەجێ بکرێت و کاریگەری لەسەر ئاوەدانی شارەکە دەبێت، پڕۆژەی شاری پیشەسازی ھەڵەبجەیە و لەسەر ڕووبەری 400 دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت، ئەمە یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی پارێزگاکە و کاریگەری خۆی دەبێت.
یاسین مەحمود دهشڵێت: ئەنجامدانی پڕۆژە لە پارێزگای ھەڵەبجە و ئاسانکاری بۆ وەبەرھێنەران لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستان جگە لەوەی سوودی ھەیە بۆ پارێزگای ھەڵەبجە، وا دەکات وەبەرھێنەرانی ئێمە لە بری ئەوەی بچنە ناوچەکانی دیکەی عێراق وەبەرھێنان بکەن دەچنە پارێزگای ھەڵەبجە.