رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
دادگەی فیدراڵی لەبارەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا

دادگەی فیدراڵیی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ بە ئەلیکترۆنیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، پلەبەرزکردنەوەشیان دەستپێدەکاتەوە.
ئەمرۆ یەکشەممە 17/3/2024 دوای چەندین جار دواخستن، دادگەی فیدڕاڵی عێراق بڕیاری کۆتایی لەبارەی پرسی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیدا و بەپێی بڕیارەکە ئەو پرسە بە تەواوکردنی تەواوکردنی بەبانکیکردن (تەوتینی) مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەبەسترێتەوە.
شایەنی باسە، بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی و نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێراق، لە ساڵی 2016ـەوە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕاگیراوە.
Facebook Comments Box