
به‌رگری شارستانی دهۆك رایگه‌یاند، به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ و لافاوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سنووری پارێزگاكه، سێ كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا.
عه‌قید بێوار عه‌بدولعه‌زیز گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند، “هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی ته‌مه‌ن 15 ساڵ له گه‌ڕه‌كی ره‌زای ئه‌و پارێزگایه به‌هۆی لێدانی ته‌زووی كاره‌با گیانی له‌ده‌ستدا و بەمجۆرەش ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی بارانبارینی به‌خوڕ و لافاوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ سنووری پارێزگاكه، گەیشتە سێ كه‌س.
ئه‌و گوته‌بێژه راشیگه‌یاند، زیاتر له 150 خانوو و 50 ئۆتۆمبێل زیانیان پێگه‌یشتووه و 120 كه‌س له مه‌ترسی رزگاركران و 11 كه‌سیش بریندار بوونه.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر لەسەر پارێزگای دهۆک بووە.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دوای بارانبارینی به‌خوڕ و دروستبوونی لافاو سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی داوای له پارێزگاری دهۆك كرد ئەوەی پێویست بێت بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان بە زووترین کات بکرێت.



