جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

وڵاتی سوید وەزیرێكی عێراق دەستگیر دەکات

وڵاتی سوید, وەزیری پێشوتری بەرگری عێراقیان بەتۆمەتی فێڵکردن دەستگیركردووە.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشییەتد پرێس بڵاویكردووەتەوە: یەنس نیلسۆن, داواكاری گشتی لە لێدوانێكدا بە كەناڵی “ئێس تی ڤی” سویدی وتووە, شەمەری نزیكەی ساڵ و نیوێك بووە داواكراوبووە, رۆژی دووشەممە, لە فرۆكەخانەی ستۆكهۆڵم دەستگیركراوە, لەكاتی گەیشتی بۆ سوید.

بەگوێرەی میدیاكانی سوید, ئەو وەزیرە عێراقیە بۆ ماوەی چەند ساڵێك هاوكاری كرێی خانو و پارەی منداڵی وەرگرتووە, سەرەڕای ئەوەی لە بەغداد نیشتەجێبووە.

رۆژنامەی “ئێكسپریسن” سویدی ئاماژەی بەوەشداوە, شەمەری لە ساڵی (2011)دا هاتووەتە سویدو لە ساڵی(2015) بووەتە خاوەنی رەگەزنامەی ئەو وڵاتە, دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە پێیانزانیوە كە ناوبراو و ژنەكەی, فێڵیان كردووە بۆ بەدەستهێنانی پارە بەشێوەیەكی نایاسایی و دوای گەڕانەوەشی بۆ عێراق, چەند ساڵێك بەردەوامبووە لە وەرگرتنی ئەو پارەیە.

نەجاح بن حەسەن عەلی شەمەری, لە مانگی حوزەیرانی (2019)وە, بۆ مانگی ئایاری (2020) وەزیری بەرگری عێراق و جێگری فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق بووە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button