کوردستانگرنگ

قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک دەکرێتەوە

پارێزگاری دهۆک، قایمقامی دهۆکی راسپارد بۆ سەرپەرشتیکردنی تیمێک تاوەکو خەمڵاندن بۆ زیانەکانی لافاو بکەن، بۆ قەرەبووکردنەوەی خێزانە زیانلێکەوتووەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 20-03-2024، د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، لەسەر بڕیاری سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە زووترین کات قەرەبووی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک دەکرێتەوە.

پارێزگاری دهۆک ئاماژەی بەوەش کردووە، تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە خراونەتە ئامادەباشییەوە بۆ ئەوەی هاوکاریی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک بکەن و ئەوەی پێویست بێت بۆیان بکرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button