رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

بەغدا بڕەپارەیەکی دیکەی بۆ هەرێمی کوردستان نارد

وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 37 ملیار دیناری دیکەی خستە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان و تاوەکو ئێستا 600 ملیار دیناری ناردووە.

لە نووسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق کە واژۆی د. جەمیل ساجب، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ژمێریاری پێوەیە، بڕی 37 ملیار و 123 ملیۆن و 814 هەزار و 706 دیناری خستووەتە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان لە بانکی ناوەندی، لە نووسراوەکە ئاماژە بەوەدراوە کە ئەو بڕە بۆ مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوانە.

بۆ دابەشکردنی مووچە، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ 949 ملیار دیناره‌، بە گوێرەی ئەو بڕە پارەیەی بەغدا ناردوویەتی 349 ملیار کورتهێنان هەیە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button